AP ١٤٠١ گوڵان ٩ ١٠:١٥

لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی قودس؛

گرووپێکی تیرۆریستی لە کوردستان تێکشکا

گرووپێکی تیرۆریستی لە کوردستان تێکشکا

گرووپێکی سەر بە کۆمەڵە لەلایەن سەربازانی ئیمام زەمانەوە لە پارێزگای کوردستان دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە سەروبەندیڕۆژی جیهانی قودس بە وریایی هیزە ئیتلاعاتییەکانی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە کۆمەڵەی کۆمۆنیست ناسرانەوە و ئەندامەکانی دەستگیر کران.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: گرووپی کۆمەڵە کە پێشینەی هەوڵی تیرۆریستی و تیرۆری هاووڵاتیانی هەیە، لە ماوەی ساڵانی دواییدا بە ئامانجی بەلاڕێدا بردنی ڕێگای داواکارییە سنفی و کۆمەڵایەتییەکان جگە لە چالاکی نهێنی، بە شێوەی ڕێکخراو هەوڵی بانگەشە لە دژی ئیسلام و ئێرانی داوە و گرووپی جیاجیای بۆ ئەو مەبەستە ڕێکخستووە.

ئەندامانی ئەو گرووپە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە ڕێنوێنی دەکرا، دەیانەویست بە ئەمنیەتی کردنی بۆنەکان، ڕۆژی جیهانی قودس و ڕۆژی کرێکار بخەنە ژێر کاریگرییەوە.

News ID 41745

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha